دکتۆر ناسر ئەقدەمی کارگێڕی کۆمپانیای زانست بنەمای بووژانەوەی تەسکین بە ئاماژە بە بەرهەمهێنانی دەرمانی خانەدەرمانی ئالۆژنیکی دسترۆسێل تایبەتی نەخۆشەکانی پێوەندی مۆخی ئێسقان لەلایەن لێکۆڵەرانی ئەو کۆمپانیایەوە وتی: دەرمانی دسترۆسێل یەکەم دەرمانی ئالۆژنیکی بەرهەمی ناوخۆیە کە دوای تێپەڕاندنی قۆناغەکانی تاقی کردنەوەی کۆتایی، بەرهەمهێنانی بەربڵاوی ئەو دەرمانە دەستی پێکردووە و لە زستانی ئەمساڵەوە لە وڵات بڵاو دەبێتەوە.
ناوبراو سەبارەت بە بەرنامەکان بۆ هەناردە کردنی ئەو دەرمانە وتی: بەدڵنیاییەوە پلانمان هەیە و لەگەڵ وڵاتانی عێڕاق، دۆبەی و ... دانوستانمان ئەنجام داوە.
دکتۆر ئەقدەمی زیادی کرد: ئەو دەرمانە دەتوانێت لە کۆنترۆڵی سیستەمی ئیمەنی زۆر چالاک بێت و نیشانەکانی نەخۆشی لەناوببات و نەخۆشەکە لە مەرگ ڕزگار بکات.
/342