٢٢ تشرینی یەکەم ٢٠٢٤ - ١٩:٤٦
بۆچی هەمبەر ئۆجالان یاسا بەکار نایەت؟

عومەر ئۆجالان برازای عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕێبەری بەندکاوی پەکەکە ئەردۆغان و وەزیری دادی تورکیای خستە بەردەنگەوە و داوای لێیان کرد هەمبەر ئۆجالان یاسا جێبەجێ بکرێت.

  دوابەدوای ناڕەزایەتییەکان بە گۆشەگیری زۆرەملێی سەپێندراو بەسەر عەبدوڵڵا ئۆجالان، نوێنەری پارتی یەکسانی و دیمۆکراسی گەلان، دەم پارتی، و برازای ئۆجالان، ئەردۆغان و یەلماز تونچ وەزیری دادی خستە بەردەنگەوە و داوای پێشکەش کردنی شرۆڤە سەبارەت بە چارەنووسی ڕێبەری پەکەکەی کرد.

عومەر ئۆجالان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە ئەو بارەوە نووسی: تەندروستی بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجالان بۆ ئێمە گرینگایەتی زۆری هەیە. هەر ئەو جۆرە کە پێشتریش ڕامانگەیاندووە ئێمە خوازیاری بەکارهێنانی مافی یاسایی خۆمان بە پێی دەستووری وڵات و نێودەوڵەتین. ئێمە وەکوو بنەماڵەی بەڕێز ئۆجالان دەمانەوێت بچینە ئیمرالی و چاومان پێ بکەویت. داواکارییەکانی ئێمە تۆمار کراون. بۆچی یاسا جێبەجێ ناکرێت؟

342/