١٠ تشرینی یەکەم ٢٠٢٤ - ٢٠:١١
دیداری پزشکیان و شێخ سەباح سەبارەت بە چی دەبێت

باڵوێزی ئێران لە کوەیت بە ئاماژە بە پێداگریی سیاسەتی دەرەوەیی دەوڵەتی پزشکیان بۆ تۆکمەکردنی پێوەندی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، وتی: دیداری سەرۆک کۆمار لەگەڵ شازادەی جێنشینی کوەیت لە نیۆیۆرک نەخشەڕێیەکە بۆ داهاتوو.

  محەمەد توتونچی باڵوێزی ئێران لە کوەیت لە لێدوانێک بۆ ڕۆژنامەی "النهار" بە ئاماژە بە تۆکمەبوونی پێوەندییەکانی نێوان ئێران و کوەیت لە پاش دیداری عێراقچی لەگەڵ عەبدوڵڵا یەحیا وەزیری دەرەوەی کوەیت لە پەراوێزی کۆمەڵەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و درێژەی دانیشتنەکان بۆ پێکهێنانی کۆمیتەی هاوبەشی کۆنسولی و ئابووری لە حەوتەکانی داهاتوو لە تاران، هیوای خواست کە ڕێکەوتی پێکهاتنی کۆمیتەکان بەزوویی دیاری بکرێت.

ناوبراو هەروەها ئاماژەی بە دیداری مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران و شێخ سەباح خالد شازادەی جێنشینی کوەیت لە نیۆیۆرک کرد و وتی: ئو دیدارە داڕێژەری نەخشەڕێی پێوەندییەکانی نێوان ئێران و کوەیت لە داهاتوویە.

توتونچی لە کۆتاییدا هەڵوێستی کوەیتی بۆ پاڵپشتی لە مافی فەلەستینییەکان و ئیدانەکردنی ڕژیمی زایۆنمی نرخاند و وتیشی: ئەم هەڵوێستە هەنگاوێکە لە پێناو داد و ئاشتی.

342/