فەرماندەی گشتی سپا لە پەیامێکدا وەرگرتنی نیشانی فەتح لە دەستی ڕێبەری ئێران بە سەردار حاجی زادەی پیرۆزبایی کرد.
لە پەیامەکەی سەردار سەلامی بۆ سەردار حاجی زادە هاتووە: وەرگرتنی نیشانی فەتح لە دەستی ڕێبەرەوە کە بە بۆنەی هەوڵی دلێرانەی ئێوەوە بۆ جێبەجێ کردن ئۆپراسیۆنی سەرکەوتوو، اکریگەر، درەوشاوە و سەرکەوتوانەی هێزەکانی ئیسلام لە وەعدەی سادقی 2 لە تۆڵەی خوێنی شەهیدانی بەرخۆدان و سزای ئیسرائیل ئەنجام درا، بووە هۆی خۆشحاڵی من و هەموو هێزەکانی سپای پاسداران.
گەلی ئێران دڵنیا دەکەینەوە لە چوارچێوەی ستراتیژی راگەیێندراوی ئایەتوڵڵا خامنەیی لەسەر دوانەخستن و پەلە نەکردن لە وەڵام بە دوژمنەکان و ڕەوایی و لۆژیک بوونی بەرگری لە یەکپارچەی ئێران، لە ئەوپەڕی ئامادەیی پێویست، وێڕای پاڵپشتی لە فەلەستین و لوبنان هەر جۆرە هێرشێکی ئەمریکا و ئیسرائیل بە توندی وەڵام دەدەینەوە.342/