٧ تشرینی یەکەم ٢٠٢٤ - ١٩:٣٧
نامەی 3 هەزار زانایانی سوننە بۆ ڕێبەری ئێران لە پاڵپشتی لە ئۆپراسیۆنی سپا

سێ هەزار کەس لە زانایانی ئەهلی سوننە لە نامەیەکدا بۆ ڕێبەری ئێران لە دەسخۆشی خۆیان بۆ ئۆپراسیۆنی سادقی ٢ یان ڕاگەیاند.

 سێ هەزار زانای ئەهلی سوننە لە نامەیەکدا بۆ ڕێبەری ئێران لە دەسخۆشی خۆیان بۆ ئۆپراسیۆنی سادقی ٢ یان ڕاگەیاند.

لە ئەو نامەیەدا بۆ ڕێبەر هاتووە: ئێستا کە بە ڕێبەرایەتی بەڕێزتان و دوای ماوەیەک دان بە خۆداگرتن بە دەستی توانای سیاسی پاسداران، دڵی ئیسرائیل کرایە ئامانج و دڵی خەڵکی فەلەستین و بنەماڵەی شەهیدان تۆزێک ئارام بووەوە و گیانی تازەی بەخشیە بەرخۆدان.ئێمە کۆمەڵێک لە پێش نوێژەکان و بانگەشەکارانی ئەهلی سوننە وێڕای دەسخۆشی لە وتە ڕووناکبیرانەکانی ئێوە لە نوێژی هەینی ئەم دواییەی تاران ، دەسخۆشی خۆمان بە بۆنەی ئەنجامی سەرکەوتووانەی ئۆپراسیۆنی بەڵێنی ڕاستی دوو ی سپای قارەمان لە ئێوەی ڕێبەری بەبیر ڕادەگەیەنین.

342/