ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز بە بڵاو کردنەوەی ئینفۆگرافییەک ئاماژەی دایە سەر ئامانجە سەرەکییەکانی مووشەکەکانی ئێران و چەند تەقینەوە لە نزیکی ناوەندی سەرەکی مووسار و بنکەی ئاسمانی نواتیم.
سپای پاسداران دوێنێشەو بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک ڕایگەیاند: لە وەڵام بە شەهادەتی هەنیە، سەید حەسەن نەسروڵڵا و شەهید نیلفرووشان، دڵی ئیسرائیلمان کردە ئامانج و ئەگەر ئیسرائیل بیەوێت کاردانەوە نیشان بدات، هیرشی ڕووخێنەرتر دەکەینە سەری.
342/