٦ ئەیلوول ٢٠٢٤ - ١٨:٢٥
هەواڵدەریی فەڕەنسا: ئیسرائیل لە جنین چووەتە دەرەوە

هواڵدەری فەڕەنسا لە زمانی هەواڵنێرەکانی خۆیانەوە پاگەندەی کرد کە سوپای ئیسرائیل دوای 10 ڕۆژ هێرش، سەربازەکانی خۆی لە شار و کەمپی جنین کشاوەتەوە.

 ئەی ئێف پی لە زمانی هەواڵنێرەکانی خۆیەوە لە کەرتی ڕۆژاوا پاگەندەی کرد کە سوپای ئیسرائیل دوای 10 ڕۆژ هێرشی بەربڵاو و شەهید کردنی لانیکەم 36 فەلەستینی لە کەرتی ڕۆژاوا، سەربازەکانی خۆیی لە شآر و کەمپی جنین کشاوەتەوە.

بە پاگەندەی ئەی ئێف پی، فەلەستینییەکان کە دوای هێرشی هێزەکانی سوپای داگیرکەر بە پشتیوانی بولدوزێر و زرێپۆش، لە کەمپی جنین دەرکرابوون، خەریکن دەگەڕێنەوە.

پاگەندەی ئەو مێدیا فەڕەنسییە لە حاڵێکدایە کە سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا بە بێ پشت ڕاست کردنەوەی کشانەوەی هێزەکانی، پاگەندەی کردووە کە خەریکە درێژە دەداتە ئۆپراسیۆنی دژە تیرۆریستی لە جنین.

342/