٣ ئاب ٢٠٢٤ - ١٦:٤١
سپای پاسداران زانیاری نوێ لەسەر تیرۆری شەهید ئیسماعیل هەنیە بڵاوکردەوە

پێوەندیە گشتییەکانی سپا لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: تیرۆری شەهید ئیسماعیل هەنیە بە هاویشتنی هاوێژراوێکی مەودا کورت بە شەڕی جەنگی نزیک بە ٧ کیلۆگرامی، لەگەڵ تەقینەوەی توند، لە دەرەوەی شوێنی نیشتەجێبوونی میوانەکان ئەنجام دراوە.

سپای پاسداران لە ڕاگەیەندراوی ژمارە ٣ جەنایەتی تیرۆریستی ئیسرائیل لە شەهید کردنی ئیسماعیل هەنیە جەختی کرد: بە پێی لێکۆڵینەوەکان ئەو ئۆپەراسیۆنە هاویشتنی هاوێژراوێکی مەودا کورت بە شەڕی جەنگی نزیک بە ٧ کیلۆگرامی، لەگەڵ تەقینەوەی توند، لە دەرەوەی شوێنی نیشتەجێبوونی میوانەکان ئەنجام دراوە.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە بە شێوەی خوارەوەیە:بسم الله الرحمن الرحیمدوابەدوای هەوڵی تیرۆریستی ئیسرائیل کە بووە هۆی شەهادەتی دکتۆر ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی گیانفیدا و دلێری نووسینگەی سیاسی بزووتنەوەی حەماس و هسوڕێکەی، بە خەڵکی ئێران ڕایدەگەیەنێت:١.ئەو هەوڵە بە داڕشتن و جێبەجێ کردنی ئیسرائیل و پاڵپشتی ئەمریکای جەنایەتکار ئەنجام دراوە.٢. بە پێی لێکۆڵینەوەکان ئەو ئۆپەراسیۆنە هاویشتنی هاوێژراوێکی مەودا کورت بە شەڕی جەنگی نزیک بە ٧ کیلۆگرامی، لەگەڵ تەقینەوەی توند، لە دەرەوەی شوێنی نیشتەجێبوونی میوانەکان ئەنجام دراوە.لەکۆتاییدا جەخت دەکەین؛ تۆڵە کردنەوەی خوێنی شەهید ئیسماعیل هەنیە یەکلایی و ئیسرائیلی سەربزێو و تیرۆریست وەڵامی ئەو جەنایەتە کە سزایەکی سەختە لە کات و شوێن و کوالێتی پێویست وەردەگرێت.پێوەندیە گشتییەکانی سپای پاسدارانی ئێران.


342/