١١ تەمووز ٢٠٢٤ - ١٦:٢٨
تورکیا کۆریدۆرێکی ئەمنی 30 بۆ 40 کیلۆمەتری لە سنوورەکانی لەگەڵ عێڕاق و سووریا دەکاتەوە

یاشار گولەر، وەزیری بەرگری تورکیا ڕایگەیاند کە وترکیا بە تەمایە کۆریدۆرێکی ئەمنیەتی بە قووڵایی 30 بۆ 40 کیلۆمەتر لە درێژەی سنوورەکانی عێڕاق و سووریا چێ بکات تا ڕێگری بکات لە هاتوچۆی هێزەکانی پەکەکە.

 بە گوێرەی بەیاننامەی وەزارەتی بەرگری تورکیا، یاشار گولەر لە گفتوگۆیەکدا ڕایگەیاند: بەتەماین کۆریدۆرێکی ئەمنیەتی بە قووڵایی 30 بۆ 40 کیلۆمەتر لە درێژایی سنوورەکانی خۆمان لەگەڵ عێڕاق و سووریا چێ بکەین و ناوچەکە بەتواوەتی لە هێزەکانی پەکەکە پاک بکەینەوە.

گولەر زیادی کرد: ئێمە درێژە دەدەینە ئۆپراسیۆنەکانی خۆمان.

342/