٦ تەمووز ٢٠٢٤ - ١٧:٠٤
پەیامی پیرۆزبایی بەرهەم ساڵح بۆ سەرۆک کۆماری نوێی ئێران

بەرهەم ئەحمەد ساڵح، سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق و کادیری باڵای یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بۆ سەرۆک کۆماری نوێی ئێران نارد.

بەرهەم ساڵح لەو پەیامەدا کە ڕوونووسێکی تایبەت بۆ مێهر نێردراوە، هیوای سەرکەوتن و سەرفەرازی خواستوە بۆ پزشکیان.

دەقی پەیامەکە؛

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان

بەڕێز کاک دکتۆر مەسعود پزشکیان
سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی کۆماری ئیسلامی ئیران

جەنابی سەرۆک،

بە گەرمی پیرۆزبایتان لێدەکەم بە بۆنەی هەڵبژاردنتان به سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران، و لە کانگای دڵەوە هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم لە خزمەتی میللەتی ئازیزی ئێران و دابین کردنی خۆشگوزەرانی و فەراهەمکردنی ئاسوودەیی و پێشکەوتن.

سەرکەوتنی جەنابتان له‌م كاتە هه‌ستیارەی کە ناوچه‌کە و جیهانی تێدا تێدەپەڕێت دەرفەتێکی گرنگە بۆ پەرەپێدانی ئایندەی پەیوەندییەکانی عێراق و ئێران، و هەروەها هەرێمی کوردستان، لەسەر بنەمای ڕێزی هاوبەش و هاوسێتی و پڕۆژەی هاوبەش کە لە خزمەت خۆشگوزەرانی و گەشەسەندنی بەردەوام و ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە بێت.

بە هیوای سەرکەوتن و سەرفرازیتان،
بەرهەم سالح