٣ تەمووز ٢٠٢٤ - ١٧:٤٣
پووتین لەگەڵ موخبێر و ئەردۆغان کۆدەبێتەوە

کۆشکی کرملین ڕایگەیاند کە پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە میانی کۆبوونەوەی لوتکەی شەنگەهای لە ئاستانە (پایتەختی کازاخستان) لەگەڵ سەرپەرەشتکاری سەرۆک کۆماریی ئێران و سەرۆک کۆماری تورکیا کۆدەبێتەوە.

 یوری ئوشاکۆڤ، ڕاوێژکاری کۆشکی کرملین بۆ سیاسەتی دەرەوە، ڕۆژی سێشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی خۆیدا لە مۆسکۆ ڕایگەیاند: سەرۆک کۆماری تورکیا و ڕووسیا لە ئاستانەی پایتەختی کازاخستان کۆدەبنەوە لە کاتی لوتکەی شەنگەهای.

لووتکەی ڕێکخراوی هاوکاریی شەنگەهای لە ڕۆژانی پێنج شەمە و هەینی لە شاری ئاستانە پایتەختی کازاخستان بەڕێوەدەچێت.

342/