١٦ حوزەیران ٢٠٢٤ - ١٦:٢٨
سیاسەتی ئەنقەرە 40 لەسەدی ئاوی ڕووباری فراتی وشک کردووە

توێژینگەیەک ڕایگەیاند کە پڕۆژە ئاوی و کارەباییەکانی تورکیا لە دەیەکانی ڕابردوودا بووەتە هۆی پیس بوونی ئاوی ڕووباری فرات و کەم بوونەوەی ئاستی ئاوی ئەو ڕووبارە لە سووریا.

 توێژینگە و ناوەندی ڕاوێژکاری ترندز لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە پڕۆژە ئاوی و کارەباییەکانی تورکیا لە دەیەکانی ڕابردوودا ئاوی ڕووباری فراتی پیس کردووە و ئاستی ئاوی ئەو ڕووبارە لە سووریاشی سەدا 40 کەم کردووەتەوە.

ئەو توێژینگە کە لە ئیماراتە لە ڕاپۆرتەکەیدا هێناویە کە پڕۆژەی چێ کردنی بەنداو لە تورکیا کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر سووریا داناوە و ڕەوتی هاتنی ئاوی خوڕین بۆ ئەو وڵاتەی نزیک بە سەدا 40 کەم کردووەتەوە.

342/