١٢ حوزەیران ٢٠٢٤ - ١٦:٥٣
ئەمریکا هۆکاری سەرەکی دواکەوتنی هەڵبژاردنەکەی کوردستانی سووریایە

لە ڕوانگەی ناوەندی ویلسۆن لە ئەمریکا، واشنتۆن هۆکاری سەرەکی دواکەوتنی هەڵبژاردنەکان لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردی سووریایە.

 ئیدارەی خۆسەری کوردی سووریا دوای هەڕەشەی تورکیا و دەستێوەردانەکانی ئەمریکا بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنە خۆجەییەکانی دیسانەوە دواخست.

ناوەندی سیلسۆن لە ئەمریکا لە شرۆڤەی خۆیدا سەبارەت بە هۆکاری دواخستنی هەڵبژاردنەکان وتوویە ئەمریکا وەکوو هاوپەیمانی سەرەکی کوردەکان لە سووریا ، ئەوانی بەرەو بەڕیوەنەبردنی ئەو هەڵبژاردنە هان داوە.

ئەو توێژینگە ئەمریکییە لە درێژەدا جەختی کردووە واشنتۆن لە ئەو بابەتەدا پشتی تورکیای گرتووە و داوای لە کوردەکانی کردووە کە هەڵبژاردنەکە دوا بخەن.

342/