٣٠ ئایار ٢٠٢٤ - ١٧:٢٢
کوژرانی دوو ئەندامی هێزە کوردییەکان لە دەیرەزوور

هەسەدە شوناسی دوو ئەندامی خۆی کە لە دەڤەری دێرەزوور کوژرابوون، پشت ڕاست کردەوە.

 ناوەندی مێدیایی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک، بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک شوناسی دوو ئەندامی خۆی کە لە دەڤەری دێرەزوور لە کاتی ئەنجامی ئۆپراسیۆندا کوژرابوون ، پشت ڕاست کردەوە.

لە ئەو بەیاننامەدا هاتووە: لە ڕێکەوتی 26 ی مەی دوو هێزمان بە هۆی ڕووداوەوە لە کاتی ئەنجامی ئۆپراسیۆندا لە دێرەزوور کوژران.

ناوی ئەو دوو هێزەی هەسەدە موبارز ئارمانج و مەهدی راگەیێندرا کە بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆوە کوژران.

342/