عەبدوللەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق کە بە مەبەستی سەرەخۆشی بۆ لە شەهادەتی سەرۆککۆماری شەهید، سەفەری تاران کردووە لەگەڵ دوکتۆر موخبێر دیداری کرد.
موخبێر لەم دیدارەدا وێڕای بەخێرهاتنی وەفدی عێراقی و سپاس لە هاودڵی دەوڵەت و گەلی عێراق لەگەڵ دەوڵەت و گەلی ئێران بە هۆی شەهادەتی سەرۆک کۆمار و هاوڕێیانی، وتی: گەلی ئێران دوو کەسایەتی گەورە ، دڵسۆز و ماندوویی نەناس لەم ڕووداوە لە دەستدەرچوو بەڵام پشت بەخوا ئەمەمان لەسەر تێپەڕ دەبێت.
لای خۆیشیەوە سەرۆک کۆماری عێراق جەختی لەوە کردەوە کە حکوومەت و نەتەوەی عێراق لەم ڕووداوە پڕ ئازارەدا لە پاڵ حکومەت و نەتەوەی ئێران دەوەستن، هەروەها جەختی لە ئیرادەی وڵاتەکەی کردەوە بۆ درێژەدان بە پێوەندی و هاوکاری لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران و وتی: پەیوەندییە بەهێزەکانمان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران بەهێزەوە بەردەوام دەبێت و هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست بۆ پتەوکردنی ئاستی ئەو پەیوەندیانە دەگرینەبەر.
342/