١٧ ئایار ٢٠٢٤ - ١٣:٣٧
ئێران هیچ دەستێوەردانێک لە کاروباری عێراق ناکات

سەرۆککۆماری عێراق ڕایدەگەیێنێت، هێرشی بەشێک لە گرووپە چەکدارەکان بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا جووڵەی تاکییە و حکومەت پاڵپشتی ناکات.

 لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق بە کەناڵی سکای نیوز عەرەبی گوتووە: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئێران مێژوویی و بەهێزن، هەندێک تۆمەتی دژ بە ئێران ناڕاستن، هەروەها هیچ دەستوەردانێکی سەربازیی ئێران لە کاروباری عێراقدا نییە.

سەرۆککۆماری عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە، کێشە سنوورییەکانمان لەگەڵ تاران لەڕێگەی گفتوگۆ چارەسەر کراون.

342/