١٢ ئایار ٢٠٢٤ - ٢٠:٢٠
سەرۆک کۆماری ئێران نێوبژیوانیی هەولێر و بەغدا دەکات

محما خەلیل، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێڕاق، لە کاردانەوە بە سەفەری داهاتووی ئیبراهیم ڕەئیسی ، سەرۆک کۆماری ئێران بۆ عێڕاق وتی: ناوبژیوانی ئێران لە نێوان بەغدا و هەولێر گرینگترین پرسی ئەو سەفەرە دەبێت.

محما خەلیل، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، بە وتنی ئەوەی کە سەفەری داهاتووی سەرۆککۆماری ئێران بۆ عێڕاق بە پێ دۆخی ناوچەکە و پێوەندی گرینگی نێوان بەغدا و تاران ئەنجام دەدرێت، سەفەرەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئێرانی وەبیر هێنایەوە.

ناوبراو بە جەخت لەسەر ئەوەی کە ئێمە لەگەڵ ئێران کە لە زۆرربەی سەردەمەکاندا لەوانە بەرەنگار بوونەوەی دیکتاتۆری و داعش لە پاڵمان وەستاوە، پێوەندی ،مێژووییما هەیە، وتی: ئەو دیدارەی ڕەئیسیە زۆبەی کێشەکان چارەسەر دەکات.

ناوبراو جەختی کرد: بەغدا و هەولێر هۆگری گەشەی پێوەندی لەگەڵ تارانن و ئێرانیش بۆ کەم کردنەوەی درزی نێوان حکومەتی ناوەندی و هەرێم هەوڵ دەدات.

342/