٣ ئایار ٢٠٢٤ - ١٤:٢٧
شەهیدکردنی ١٠ هەزار ژنی فەلەستینی لە شەڕی غەززەدا

ئاژانسێکی نێودەوڵەتی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماری نوێی سەبارەت بە شەهیدانی ژن لە شەڕی غەززە خستەڕوو.

 بە پشتبەستن بە ماڵپەڕی قودس ئەخبارییە، ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند کە ١٠ هەزار ژنی فەلەستینی لە کاتی دەستدرێژی ٢١٠ ڕۆژەی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە شەهید بوون و ١٩ هەزاری دیکەش بریندار بوون.

لە لایەکی دیکەوە سەرچاوە فەلەستینییەکان باسیان لە شەهیدبوونی ٤٩٢ کارمەندی پزیشکی لە غەززە کردووە لە سەرەتای شەڕی غەززەوە.

342/