٢٥ نیسان ٢٠٢٤ - ١٩:١٩
ناڕەزایەتی خوێندکارانی ئەمریکی سەرکوت کراوە

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند کە ناڕەزایەتی خوێندکاران لە زانکۆکانی ئەمریکا تێکەڵ بە سەرکوت و دەرکردنی خوێندکاران بوو.

 ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بە دەرکردنی بەیاننامەیەک بە سەرکوتی ناڕەزایەتی ئاشتیخوازانەی خوێندکاران لە زانکۆکانی ئەمریکا بۆ پاڵپشتی لە فەلەستین کاردانەوەی نیشان دا.

لە ئەو بەیاننامەدا هاتووە: لە حاڵیکدا کە ئەمریکا چەکی ئیسرئایل دابین دەکات، مافی ناڕەزایەتی دەربڕین گرینگی زۆری هەیە و داوا لە زانکۆکانی ئەمریکا دەکەین مافی خوێندکاران بۆ بەڕێوەبردنی خۆپیشاندان بپارێزن.

342/