١٧ نیسان ٢٠٢٤ - ١٧:٣٠
ئوزگور ئوزەل شاندێکی بۆ پێوشوێنگیری دۆسیەی کۆبانێ دیاری کرد

ئوزگور ئوزەل ڕێبەری جەهەپە، شاندێکی بۆ شوێنگیری کردنی دۆسیەی کۆبانێ دیاری کرد

 ئوزگور ئوزەل ڕێبەری جەهەپە، شاندێکی بۆ شوێنگیری و لێکدانەوەی ڕەوتی دادگای ناسراو بە کۆبانێ دیاری کرد.

ئەو شاندە بریتی لە عەلی ماهیر باشاریر نوێنەری باڵای جەهەپە، گول چیفتچی جێگری سەرۆکی ئەو پارتە، سزپین تانری کۆلۆ نوێنەری کورد لە ئامەد و عالیە تیمیسی ئەرسێوێر نوێنەری ئەنقەرەیە کە بڕیارە لە نزیکەوە لە دادگای کۆبانێ لە زیندانی سینجان بەشداری بکەن.

342/