٢٣ ئازار ٢٠٢٤ - ١٤:٥٣
هێرشێکی تیرۆریستی لە مسکۆ 62 کوژراوی لێکەوتەوە/ داعش لە ئەستۆی گرت

کۆمەڵێک پیاوی چەکدار بە جلوبەرگی دژەگولـلەوە هەڵیانکوتایە سەر هۆلێکی ئاهەنگ لە شاری مۆسکۆی پایتەختی رووسیا.

 ئەمشەو سێ پیاوی ریش رەش بە چاکەتی دژە گولـلەوە دەچنە هۆڵی بۆنە و ئاهەنگەکانی شارۆچکەی کرۆکەسی سەر بە مۆسکۆ، هەرسێکیان دەسترێژی گولـلە دەکەنە سەر ئامادەبوانی هۆڵەکە.

دوایین ئاماری کوژراوان و بریندارانی ئەم هێرشە 62 کوژراو و 100 بریندارە.

342/