١١ ئازار ٢٠٢٤ - ١٩:١٠
ژمارەی کوژراوانی غەززە لە 31 هەزار کەس تێپەڕی

لە ئاکامی کۆمەڵکوژییەکانی سوپای ئیسرائیل لە کەرتی غەززە کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣وە تا ئێستا بەردەوامن، ٣١ ھەزار و ٤٥ فەڵەستینی کوژراون.

 وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە کەرتی غەززە لە ڕاگەیەندراوێکدا، دوایین ئاماری لەبارەی ژمارەی قوربانیانی کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣وە تا ئێستا بەردەوامە، خستەڕوو.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا سوپای ئیسرائیل، ھەشت کۆمەڵکوژی دیکەی دژبە فەڵەستینییەکان لە کەرتی غەززە ئەنجامداوە و لە ئاکامدا، ٨٥ کەس کوژراون و ١٣٠ی دیکەش برینداربوون.

ڕاشیگەیاندووە: ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی کە تا ئێستا لە ئاکامی کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیلدا لە غەززە کوژراون بەرزبووەتەوە بۆ ٣١ ھەزار و ٤٥ کەس و ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە ٧٢ ھەزار و ٦٥٤ کەس.

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە بەڕێژی لەسەدا ٧٢ی قوربانیانی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە، منداڵ و ئافرتن.

ڕاشیگەیاندووە کە، بەھۆی بەدخۆراکییەوە تا ئێستا، ٢٥ کەس لە کەرتی غەززە گیانیان لەدەستداوە.

342/