٩ ئازار ٢٠٢٤ - ٢٠:٠٣
ئێران بۆ چێ کردنی پارچە جیاجیاکانی فڕۆکەی موسافربەریدا خۆبژیوە

جێگرایەتی گەشەی ئابووری زانست بنەمای جێگرایەتی زانستی وتی: لە ئێستادا ئیران لە دابینی بەشەکانی فڕۆکە سەربەخۆ بووەتەوە و بۆ چا کردنەوەی هیچ بەشێکی فڕۆکەکان پێویستی بە وڵاتانی بیانی نییە.

 جەواد مەشایخ بە ئاماژە بە سەربەخۆ بوونی ئێران لە بواری چێ کردنی بەشە جیاجیاکانی فڕۆکەی موسافربەری کە لەلایەن لێکۆڵەرانی کۆمپانیا زانست بنەماکانەوە هاتووەتە دی وتی: بۆ چا کردنەوەی هیچ بەشێکی فڕۆکەکان پێویستی بە وڵاتانی بیانی نییە.

هەروەها وتیشی: کۆمپانیا زانست بنەماکانی ئێران ئەوەندە بەهێز و توانا بوونەتەوە کە هەندێک لە وڵاتەکان لەوانە ڕووسیا کە لە بواری جیاوازی سەربازی، جیهازات و چەک و چۆڵی پێشکەوتوون، بەدوای هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیا زانست بنەماکانی ئێرانن.