٢٤ کانوونی دووەم ٢٠٢٤ - ١٩:٤٤
دەسپێکی قۆناغی دووهەمی ئۆپراسیۆنی دژە ئیسرائیلی بەرخۆدان

بەرخۆدانی عێڕاق ڕایگەیاند کە قۆناغی ئامانجداری ئۆپراسیۆنی خۆی لە دژیدوژمنی ئیسرائیلی بۆ گەمارۆی دەریایی تێلاڤیڤ لە مەدیتەرانە و لەکار خستنی بەندەرەکانی ئیسرائیل دەست پێکردووە.

 ئەبوو ئالا ئەلولایی ئەمینداری گشتی کەتیبەکانی سەیدوشوهەدا لە عێڕاق ڕایگەیاند کە قۆناغی دووهەمی ئۆپراسیۆنی بەرخۆدانی عێڕاق دژی ئیسرائیل بریتی لە گەمارۆی پاپۆڕوانی دەریایی ئەو ڕژێمە لە دەریای مەدیتەرانە دەبێت کە بەرخۆدان دەستی پێکردووە.

ناوبرو لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس نووسی : بە ئاماژە بە بەردەوام بوونی هێرشەکانی هێزەکانی ئەمریکا لە دژی گرووپەکانی بەرخۆدان جەختی کرد کە بەرخۆدان قۆناغی دووهەمی ئۆپراسیۆنی خۆیی دەست پێکردووە.

ئەلوەلایی جەختی کرد قۆناغی دووهەمی ئۆپراسیۆنی بەرخۆدانی عێڕاق دژی ئیسرائیل بریتی لە گەمارۆی پاپۆڕوانی دەریایی ئەو ڕژێمە لە دەریای مەدیتەرانە دەبێت کە بەرخۆدان دەستی پێکردووە. هەروەها وتیشی کە تا کاتی لابردنی گەمارۆی سەر غەززە و راگرتنی جەنایەتەکانی ئیسرائیل ئەو ڕەوتە درێژەی دەبێت.

342/