١٦ کانوونی دووەم ٢٠٢٤ - ١٩:٠٣
زانیاری ورد لە سەر هێرشەکەی سپای پاسداران بۆ سەر بنکەی ئیسرائیل و ئەمریکا لە هەولێر

ئەمیر عەلی حاجی زادە، فەرماندەی هێزی ئاسمانیی سپای پاسدارانی ئێران زانیاری وردی لەسەر هێرشەکەی شەوی ڕابردوو بۆ سەر بنکەکان لە هەولێر و ئەدلبی سووریا بڵاو کردەوە.

ئەمیر عەلی حاجی زادە، فەرماندەی هێزی ئاسمانیی ئێران ڕایگەیاند، لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا بە نۆ درۆن چەند پێگەیەکی داعش لە سووریا بۆردوومان دەکەن.

حاجی زادە ئەوەشی ئاشکراکرد، شەوی ڕابردوو بە 11 موشەکی بالیستی لە جۆری فاتیح، بنکەی زایۆنیستی لە هەولێریان کردووەتە ئامانج.

لەبارەی موشەکەکانی سەر بنکەی زایۆنیستییەکان لە عێراق، ئەو فەرماندە ئێرانیە باسی لەوەشکرد، چوار لە موشەکەکان لە پارێزگای کرماشانەوە ئاڕاستەکراون، حەوت موشەکی دیکەشیان لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵاتەوە بووە.

342/