وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ناسر کەنعانی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی :" سەبارەت بە عێراق و ئەو کارانەی کە لەمدواییانەدا حکومەتی ئەمەریکا گرتوونییەتەبەر، حکومەتی عێراق بە ڕوونی هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند."
کەنعانی وتی ئێران دڵنیایە لەوەی عێراقی دراوسێی " توانا و هێز و دەسەڵاتی پێویستی هەیە تاوەکوو بە تەنها ئاسایشی خۆی بپارێزێت."
وتیشی: " چەندین جار بۆچوونی خۆمان دەربڕیوە بۆ بەرپرسانی وڵاتانی ناوچەکە، بە عێراقیشەوە، ڕامانگەیاندووە کە بوونی هێزەکانی ئەمەریکا بە هەر شێوازێک، یارمەتیدەر نابێت لە پاراستنی سەقامگیری و ئاشتیدا."
342/