٦ کانوونی دووەم ٢٠٢٤ - ١٩:١٢
پەیامی ڕێبەری باڵای ئێران بۆ کۆڕبەندی نەتەوەیی نوێژ

ڕێبەری شۆڕش لە پەیامێکدا بۆ سییەمین کۆڕباندی نەتەوەیی نوێژی جەختیان کردەسەر ڕێگا خۆشکردن بۆ نەوەی نوێ بۆ فێربوونی نوێژ .

 ئامۆژگاری ڕێبەری شۆڕش بۆ بەرپرسانی کاروباری لاوان لە پەیامەکەیدا بۆ کۆڕبەندی نوێژ، ئەوە بوو کە ڕێگا بۆ نەوەی نوێ بۆ فێربوون و نوێژکردن و بەرزکردنەوەی کوالیتی خۆشبکرێت.

ئایەتوڵڵا خامنەیی لە پەیامێکدا بۆ سییەمین کۆبوونەوەی نەتەوەیی نوێژ، پەرەپێدانی نوێژی لە نێو نەوەی لاودا بە کلیلی فراوانکردنی ئەو نیعمەتە ئیلاهییە و جێگرتنەوەی لە شوێنی شیاوی خۆی زانی و داوای لە بەرپرسان کرد بۆ کارەکانی پەیوەست لەگەڵ گەنجان و لاوان خۆیان بە بەردەنگی اقیموا الصلاة بزانن و نوێژەکە بە مانا ڕاستەقینەکەی ئەنجام بدەن.

وتیشیان سەرنج بدەن بە نوێژ، بە مزگەوت، بە ئامادەبوونی دڵ، بە گرنگیدان بە مانای نوێژ، بە زانینی حوکمەکانی نوێژ، نوێژ بە مانا ڕاستەقینەکەی ئەنجام بدە.