٣ کانوونی دووەم ٢٠٢٤ - ١٥:٥٢
ئیسرائیل دوای چەندین هەفتە جەنایەت نەگەییشتووەتە هیچ ئامانجێکی

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ڕژێمی زایۆنی دوای چەندین هەفتە جەنایەتی جەنگی، کۆمەڵکوژی و وێرانکاری لە غەززە و کەرتی ڕۆژاوا و سەرەڕای پاڵپشتی ئەمریکا ، نەگەییشتووەتە هیچ ئامانجێکی.

 حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە ئیکس نووسی: شەهادەتی ئاغەی شێخ ساڵح ئەلعاروری و ژمارەیەک لە هاوڕێکانی لە بەڕێزی ئیسلامعیل هەنیە و ئەندامانی ئەو بزووتنەوەی ئازادی خوازە و گەلی فەلەتین سەرەخۆشی دەکەم.

ناوبراو درێژەی دا: ئاوەها ئۆپراسیۆنێکی سووکانە و تیرۆریستی دەیسەلمێنێت کە ئیسرائیل دوای چەندین هەفتە جەنایەتی جەنگی و کۆمەڵکوژی و وێرانکاری لە غەززە و کەرتی ڕۆژاوا و سەرەڕای پاڵپشتی ئەمریکا نەگەییشتووەتە هیچ یەکە لە ئەمانجەکانی.

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: چالاکی ئاژاوەگێڕانەی ماشێنی تیرۆری ئەو ڕژێمە لە وڵاتانی دیکە هەڕەشەیەکی راستەقینە بۆ سەر ئاشتی و ئاسایش و هۆشداریی جیدی بۆ ئاسایشی وڵاتانی ناوچەکەیە.

342/*