٢٨ کانونی یەکەم ٢٠٢٣ - ١٩:٥٢
بنکەیەکی سیخوڕی ڕژێمی زایۆنیستی لە هەولێر کرایە ئامانج

بەرەی بەرخۆدانی ئیسلامیی عێراق سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند کە بنکەیەکی سیخوڕی ڕژێمی زایۆنیستی لە هەرێمی کوردستانی عێراقی تێکشکاندووە.

 بەرخۆدانی ئیسلامیی عێراق ڕایگەیاند: ناوەندێکی سیخوڕی سەر بە ڕژێمی زایۆنیستی لە ڕۆژهەڵاتی هەوڵێری هەرێمی کوردستان بوردۆمان کردووە.

ئەم گرووپە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە بۆ پشتیوانی لە خەڵکی غەززە و لە کاردانەوە بە کوشتنی ژنان و منداڵانی فەلەستینی، ناوەندێکی سیخوڕی تەکنیکی سەر بە ڕژێمی زایۆنیستی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری هەولێر بە چەکی گونجاو کردە ئامانج .

میدیا ناوخۆییەکانی عێراق باسیان لە وردەکاری زیاتر لەو بارەیەوە نەکردووە، بەڵام ڕایانگەیاندووە، بەم نزیکانە وردەکاری زیاتری ئەم ئۆپەراسیۆنە بڵاودەکرێتەوە.

342/