٢٦ کانونی یەکەم ٢٠٢٣ - ١٧:٥٩
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان: تێلاڤیڤ چاوەڕوانی ڕۆژی سەخت بێت

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە کاردانەوە بە تیرۆری شەهید سەید ڕەزی لە ئیکس نووسی: تێلاڤیڤ چاوەڕوانی ڕۆژی سەخت بێت.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە ئیکس نووسی : شەهادەتی ڕاوێژکاری ئێرانی دژی تیرۆریزم لە سووریا، ئاغەی سەید ڕەزی مووسەوی لە بنەماڵەکەی و گەلی ئێران و سووریا سەرەخۆشی دەکەم.

وەزیری دەرەوەی ئێران زیادی کرد: ئەو شەهیدە گەورە ساڵەها بوو کە لە پاڵ شەهید حاج قاسم سولەیمانی بۆ دابینی ئاسایشی ئێران و ناوچەکە لە دژی تیرۆریزم شەڕی کرد.

سەردار سەید ڕەزی مووسەوی لە ڕاوێژکارانی کۆنی سپا ڕۆژی دووشەممە لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەی زەینەبیە لە دەڤەری دیمەشق شەهید بوو.

342/