٢٠ کانونی یەکەم ٢٠٢٣ - ١٦:٠٨
ئەڵمانیا دەرکردنی کوردە ئێزدییەکانی قەدەغە کرد

بە گوێرەی ڕاپۆرتی مێدیاکانی ئەڵمانیا، یەکێک لە ویلایەتەکانی ئەو وڵاتە دەرکردنی پەنابەرانی کوردی ئێزدی لە ئەڵمانیا قەدەغە کردووە.

 مێدیاکانی ئەڵمانیا ڕایانگەیاند کە ویلایەتی نۆرس ڕاین وستفالن، ئەو وڵاتە دەرکردنی ژنان و منداڵانی ئێزدی بۆ عێراقی قەدەغە کردووە.

بەرپرسانی ئەڵمانیا بە ئاماژە بە ئەوەی کە کوردە ئێزدییەکان توندوتیژی زیادیان لە داعشەوە بینیوە، داوای قەدەغە کردنی تەواوی ڕادەست کردنەوەی هاووڵاتیانی کوردی ئێزدی لەلایەن ئەڵمانیایان کردووە. ئەو کەسانە لە ساڵی 2014 و دوابەدوای هێرشی داعش بۆ شەنگال ، ڕوویان کردە وڵاتانی ئەورووپی بەتایبەتی ئەڵمانیا.

342/