١٠ کانونی یەکەم ٢٠٢٣ - ١٦:٣٥
22 هەزار بۆمبی ئەمریکی بەسەر خەڵکی غەززەدا ڕژاوە

ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست بە وتنی ئەوەی کە چەکی ئەمریکی لە شەڕی غەززە ڕۆڵی سەرەکی هەیە، ئاشکرای کرد کە ئیسڕائیل لە 45 ڕۆژی یەکەمی هێرش بۆ سەر غەززە 22 هەزار بۆمبی ئەمریکی بەسەر خەڵکی ئەو ناوچەیەدا ڕژاندووە.

 ڕۆژنامەی ئەمریکی واشنتۆن پۆست لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە ئیسرائیل لە 45 ڕۆژی یەکەمی دەستڕێژی بۆ سەر غەززە، زیاتر لە 22 هەزار بۆمبی پێشکەش کراو لەلایەن ئەمریکای، بە سەر خەڵکی ئەو ناوچەدا ڕژاندووە.

لە درێژەی ڕاپۆرتەکەدا هاتووە: چەکی ئەمریکی ڕۆڵی سەرەکی لە شەڕی غەززە هەیە و کۆنگرە لە ئەو ڕێژە چەکە ئەمریکییە کە دراوەتە ئیسرائیل ، ئاگادار کراوەتەوە.

342/