حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە ژینێڤ لە گفتوگۆ لەگەڵ فایننەشناڵ تایمز وتی: پرسی غەززە پێوەندی بە فەلەستینەوە هەیە و ئێران و ئەمریکا لە ئەو بارەوە گفتوگۆ و دانوستان ناکەن و بەس لە 40 ڕۆژی ڕابردوودا هەندێک پەیام لە ڕێگای سویسڕاوە ئاڵوگۆڕ کراوە.
من لە هەفتەی دووهەمی شەڕدا لەگەڵ بەرپرسانی قەتەر و تەنانەت سەید حەسەن نەسروڵڵا ڕاوێژم کرد و دواتریش لەگەڵ ئیسماعیل هەنیە دیدارم کرد و پێشنیاری ئازادی ئەسیرە سڤیلەکانی ناو غەززە هاتە ئاراوە و ڕێبری سیاسی حەماس ئەوەی قبووڵ کرد و دۆستانیش لە قەتەر هەوڵیان کە چۆنیەتی ئازاد کردنی ئەو کەسانە دەست نیشان بکەن.
بەڵام من ئەمڕۆ ئەوەم ڕاگەیاند کە حەماس پێ وایە کە ئیسرائیل بەدوای ئازاد کردن و گۆڕینەوەی ئەسیرەکان نییە و ئازادی ئیسرائیلییەکان سێ هەفتەیە کە ئامدەیە بەڵام ئیسرائیل قبووڵی ناکات.
342/