١٥ تشرینی دووەم ٢٠٢٣ - ٢٠:٤٠
گیانی یەک ملیۆن منداڵ لە غەززە لە مەترسیدایە

ڕێکخراوی یوونیسێف ڕایگەیاند کە تێكچوونی بەشی دەرمانی لە غەززە گیانی یەک ملیۆن منداڵی دانیشتووی ئەو ناوچەیەی خستووەتە مەترسییەوە.

ڕێکخراوی یوونیسێف وێڕای دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە منداڵانی غەززە لە کۆمەڵێک جەنایەت لەوانە کوشتوبڕ و ترس و هێرش بۆ سەر قوتابخانە و نەخۆشخانەکان و ڕێگری لە گەییشتنی یارمەتی مرۆڤدۆستانە ڕەنج دەبەن. ئەو بەیاننامە جەخت کرد کە نزیک بە یەک ملیۆن کەس لە منداڵانی کەرت غەززە هیچ ناوچەیەکی ئەمنیان نییە بۆ مانەوە.

کاترین ڕاسێک بەرپرسی یوونیسێف جەختی کرد کە زۆربەی منداڵانی غەززە ون بوون و وادایارە لە ژێر داروپەردووی ماڵەکان ماونەتەوە.

342/