١٤ تشرینی دووەم ٢٠٢٣ - ١٩:٢٦
کەنعانی: جەنایەتەکانی ئیسرائیل ویژدانی مرۆڤایەتی بریندار دەکات

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای ئیدانە کردنی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر بنکەی کومیتەی قەتەری ئاوەدان کردنەوەی غەززە لە فەلەستین، وتی: ویژدانی مرۆڤایەتی لە ئەو جەنایەتەی کە لە غەززە دەکرێت، بریندار دەبێت.

ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر بنکەی کومیتەی قەتەری بووژانەوەی غەززە لە فەلەستینی ئیدانە کرد.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختی کرد: ئاوەها جەنایەتێک بە ڕوونی نیشانەری خووی وەحشیگەری و دژە مرۆیی ئیسرائیلییەکانە.

کەنعانی زیادی کرد: ویژدانی مرۆڤایەتی لە ئەو جەنایەتەی کە لە غەززە دەکرێت، بریندار دەبێت.

342/