١٣ تشرینی دووەم ٢٠٢٣ - ١٩:٥٦
سێ جەنایەتی ئیسرائیل لە دژی منداڵانی غەززە جگە لە هێرشی مووشەکی

ئیسرائیل جگە لە کوشتوبڕی منداڵانی فەلەستینی لە مووشەکبارانی بەردەوام، لە سێ هۆکاری دیکە بۆ کۆمەڵکوژی لە غەززە کەڵکوەر دەگرێت.

 قوربانیانی هێرشی ئیسرائیل بپ سەر خەڵکی سڤیلی فەلەستینیلە ڕۆژی 7 ی ئۆکتۆبەری ڕابردووەوە تا ئێستا ڕۆژ لەدوای ڕۆژ زیادی کردووە و بە گوێرەی ئاماری فەرمی وەزارەتی تەندروست فەلەستین تا کۆتایی ڕۆژی 12 ی نۆڤەمبەر بۆ زیاتر لە 11180 کەس بەرز بووەتەوە کە 4609 کەسیان منداڵن. ژمارەی برینداربووەکانیش زیاتر لە 28200 کەس خەمڵةیدراوە کە 8663 کەسیان منداڵن.

کاول کردنی بەئەنقەستی سەرچاوە ئاوییەکانی منداڵانی فەلەستینی

یەک و نیو ملیۆن کەس لە دانیشتووانی غەززە لە ئەنجامی مووشەکبارانی ئیسرائیل ناچار بە بەجێهێشتنی ماڵەکانی خۆیان بوون، جگە لە ئەوەی کە بە گوێرەی ڕاگەیاندنی کەناڵی فڕانس 24، ئیسرائیل بەدوای ڕووخانی بە ئەمقەستی ژێرخانە گرینگەکانی غەززەیە و لە هەفتەی یەکەمی شەڕەکە 6 چای ئاو و 3 وێستگەی دابینی ئاوی خواردنەوە و پاشکەوتە ئاوی و ناوەندە ئاوشیرین کەرەکانی غەزەی کردووەتە ئامانجی هێرشی ئاسمانی.

ڕێکخراوە نێودەوڵەتییە مافی مرۆڤەکان پێشتر لە نیسبەت بە خراپ بوونی دۆخی کەرت غەززە بەهۆی نەبوونی سەرچاوەی ئاوییەوە هۆشداریان دابوو. لە هەمان پێوەندیدا ئاکادیمیای نێودەوڵەتی ئاو و ژینگە و تەندروست و ڕێکخراوی چاوەدێری مافی مرۆڤی ئەورووپا-مەدیتەرانە لە ڕاپۆرتێکدا لە ساڵی 2021 ڕایانگەیاندبوو کە 97 لەسەدی ئاوی کەرتی غەززە بۆ خواردنەوە گونجاو نییە. زۆربەی دانیشتووانی غەززە ئاوی پیس و سوێر بەکار دەبەن و بۆ کاتژمێری درێژ لە ڕیزەکاندا دەوەستن تا لەوانەیە ئاوی خواردنەوەی گونجاویان بەر کەوێت.

ئەو ڕاپۆرتە زیادی دەکات کە بەردەوام بوونی ئەو ڕەوتە دەبێتە هۆی خەسار بەرکەوتنی گورچیلە و دڵی مرۆڤ، جگە لە ئەوەی کە نەبوونی ئاو، زیاتر لە سەر منداڵانی شیرەخۆرە کاریگەری دەکات و دەبێتە هۆی مەرگیان.

نەبوونی سەرچاوەی خۆراک

ڕێکخراوی فائۆ سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاپۆرتی داوە کە سەدا 80 ی دانیشتووانی کەرتی غەززە تەنانەت پێش دەسپێکی ئۆپراسیۆنی گەردەلوولی ئەقسا ئاسایشی خۆراکیان نەبووە، ئەمە لە حاڵێکدایە کە لە ئەو ماوەیەدا ژمارەی ئەو بارهەڵگرانەی کە ئیزنی گەیاندنی خۆراکیان پێدراوە 500 بارهەڵگر لە ڕۆژدا بوو. سەرەڕای کەمبوونی ئەو ژمارەیە،بردنی سووتەمەنی بۆ کەرتی غەززە هێشتا قەدەغەیە کە ئەو بابەتە بە شێوەیەکی مەترسیدار لەسەر کاری نەخۆشخانەکان کاریگەر بووە و ژیانی هەزارانی نەخۆشی خستووەتە مەترسییەوە.

نانەواییەکانی غەززەش بەهۆی نەبوونی سووتەمەنی و ئارد لە کار کەوتوون و یان لە هێرشە مووشەکییەکاندا کاول کراون.

ئەو ڕێکخراوە جیهانییە هەروەها هۆشداریی داوە کە سەرچاوەکانی خۆراک لە غەززە ڕوو لە تەواو بوونە و لە هەر 7 کەس، تەنیا یەک کەسیان خۆراکی دەست دەکەوێت.

نەبوونی ئامێری تەندروستی

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی تەندروست جیهانی، ژنان و منداڵان زیاترین چینێکن کە لە ئەنجامی هێرشی مووشەکی ناوەندە تەندروستی و پزیشکییەکان کەوتوونەتە مەترسییەوە. ڕۆژانە زیاتر لە 180 منداڵ لە غەززە دێنە دنیا و لە ئاوەها حاڵەتێکدا ئاماری گیانلەدەستدانی دایکان و منداڵانی تازە لەدایک بوو بە هۆی نەبوونی ئامیری تەندروست زیاد دەکات.

پزیشکان لە نەخۆشخانەکان لەبەر نەبوونی ئامێری پزیشکی ناچارن لە جیاتی مادەی دژە چڵک، سرکە بەکار بهێنن و لە جیات دەرزی نەشتەرگەری لە بزمار و دەرزی ئاسایی کەڵکوەربگرن.