٦ تشرینی دووەم ٢٠٢٣ - ١٧:١١
ئەمریکا بەدوای پێکدادان لەگەڵ ئێران نییە

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی لە عێڕاق وتی کە بەدوای پێکدادان لەگەڵ ئێران نین بەڵام هەموو هەوڵی پێویست بۆ پارێزەری لە هێز و هاووڵاتیانی خۆمان دەخەینە گەڕ.

ئانتۆنی بلینکێن دوای دیدار لەگەڵ سودانی، لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی وتی: ئێمە نامانەوێت هیچ پێکدادانێکمان لەگەڵ ئێران ناوێت، بەڵام هەموو هەوڵی پێویست بۆ پارێزەری لە هێز و هاووڵاتیانی خۆمان دەخەینە گەڕ.

بلیکنێن وتی:ئێمە هەوڵی خۆمان بۆ ڕێگری لە پەرەسەندنی شەڕی غەززە دەدەین.

ناوبراو وتیشی: پەیامێکی زۆر ئاشکرام بۆ ئەوانە هەیە کە هەڕەشە لە هێزەکانی ئەمریکا دەکەن، ئەویش ئەوەیە کە ئەو کارە نەکەن. پێشکەوتنی باشمان لە گفتوگۆ هاوپەیوەند بە ئاگربڕی مرۆیی لە غەززە بەدەست هێناوە.

342/