٢٩ تشرینی یەکەم ٢٠٢٣ - ١٤:٤٢
کردنەوەی سنووری سەیفی سەقز،هۆی گەشەی ئابووری سنوورنشینانە

کردنەوەی بازاڕچەی سنووری سەیفی سەقز وەکوو یەکێک لە داواکارییەکانی ەڵکی ئەو شارە، ڕێگایەکە بۆ گەشەی ئاڵوگۆڕی سنووری و گەشەی چالاکی ئابووری.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بازاڕچەی سنووری سەیفی سەقز وەکوو یەکێک لە داواکارییەکانی خەڵکی ئەو شارە بەتایبەتی خەڵکی گوندی سەرشیو لەم دواییەدا و بە فەرمانی سەرۆککۆمار و بە ئامادەبوونی پارێزگاری کوردستان بە شێوەی فەرمی کرایەوە.

خەڵکی ئەو شارە پێیان وایە کە کردنەوەی ئەو بازاڕچە دەتوانێت ببێتە هۆی گەشەی دۆخی ژیان و یارمەتی بە کۆچی پێچەوانەی لە شارەوە بۆ دێی خەڵکی شارەکە.

پارێزگاری کوردستان لە ئەو بارەوە ڕایگەیاند کە بۆ کردنەوەی ئەو بازاڕچە سنوورییە بڕی 50 ملیار تمەن خەرج کراوە.

342/