ئێران دەوڵەتی ئەمریکای بە هۆی جەنایەتەکانی لە رەوتی دەستدرێژی بۆ سەر خاکی ئێران لە بیابانی تەبەس، بە 420 میلیۆن دۆلار سزا دا.
بە هۆی سکاڵا بەرز کردنەوەی میراتگران و بەجێماوانی جەنایەتی تیرۆریستی ئەمریکا لە بیابانی تەبەس ساڵی 1359ی هەتاوی کە تێیدا ئەمریکا هاتە ناو خاکی ئێران و ژمارەیەکی خەڵکی بێ تاوانی کوشت، دەسەڵاتی دادی ئێران ئەمریکای بە پێدانی دیە و خەسارەتی ئەو خەڵکە بێ تاوانە لەو ساڵەدا حوکم دا.
ساڵی 1359واتا 41 ساڵ لەمەوپێش هێزی ئاسمانی ئەمریکا هاتە ناو خاکی ئێران لە بیابانی تەبەس و ژمارەیەکی زۆر خەڵکی ئاسایی و شۆفێر و موسافیری لەو دەڤەرە شەهید کرد و دەیەویست ئۆپراسیۆنێک لە ناو ئێران بکات بەڵام گەردەلوولێک لەو بیابانەدا هەڵیکرد و هێزەکانی ئەمریکا شکستیان هێنا و هەڵاتن.