١٨ تشرینی یەکەم ٢٠٢٣ - ١٧:١٤
هێرش کرایە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە هەولێر

مقاوه‌مه‌ى ئیسلامى له‌عێراق ئاشكرایده‌كات، نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ به‌درۆن هێرشیانكردۆته‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ریر كه‌ هێزه‌كانى ئه‌مریكاى لێیه‌ له‌سنورى پارێزگاى هه‌ولێر.

 مقاوه‌مه‌ى ئیسلامى له‌عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد، كاتژمێر 12ى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ به‌فڕۆكه‌ى بێفڕۆكه‌وان هێرشیانكردۆته‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌و بنكه‌ى سه‌ربازیى هه‌ریر له‌سنورى پارێزگاى هه‌ولێر.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، به‌یانى ئه‌مڕۆ له‌پارێزگاى ئه‌نبار به‌دوو درۆن هێرشكرایه‌سه‌ر بنكه‌ى سه‌ربازى عه‌ین ئه‌سه‌د كه‌ هێزه‌كانى ئه‌مریكاى تێدا جێگیره‌.

342/