١٧ تشرینی یەکەم ٢٠٢٣ - ١٥:٠٤
ئۆتۆمبێلێك لە کۆیە له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه‌ كراوه‌ته‌ ئامانج

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ قه‌زای كۆیه‌ رایگه‌یاند: پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌سنووری ناوچه‌ی گه‌شتیاری چنارۆك له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه‌ ئۆتۆمبێلێك كرایه‌ ئامانج و زیانی گیانی هه‌یه‌.

له‌سه‌ر رێگای هاوینه‌هه‌واری چنارۆك ئۆتۆمبێلێك كه‌ سێ كه‌سی تێدابووه‌ له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه‌ كراوه‌ته‌ ئامانج.

له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌، کامەران عەباس، بەڕێوبەری گشتی تەندروستی کۆیە بە خەندان-ی راگەیاند: یه‌ك كه‌س له‌ئه‌نجامی بۆردومانه‌كه‌ی سنوری چنارۆك بە برینداری گه‌یه‌ندراوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ و باری ته‌ندروستی ناجێگیره‌ و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی هه‌یه‌.

وتیشی:"تا ئێستا نازانرێت دۆخی ته‌ندروستی دو كه‌سه‌كه‌ی دیكه‌ چۆنه‌، ئه‌وه‌ی گه‌یشتوه‌ته‌ لای ئێمه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ ته‌نها یه‌ك برینداره‌ و له‌ئێستاشدا خراوه‌ته‌ ژێر چاودێری وردی پزیشكیه‌و."

342/