١١ تشرینی یەکەم ٢٠٢٣ - ٢٠:٠٦
رێژەی کوژراوانی ئیسرائیل گەیشتە 1000 کەس / شەهادەتی 260 منداڵ و 230 ژنی فەلەستینی لە غەززە

ئاماری شەهیدان و بریندارانی هێرشی زایۆنیستەکان بۆ سەر غەززە بەرز بووەوە.

لە یەکەم رۆژی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە تا ئێستا 260 منداڵ و 230 ژن شەهید کراون.

وەزارەتی تەندروستی غەززە رایگەیاند کە: تا ئێستا 900 هاووڵاتی فەلەستینی بە هۆی هێرشی کوێری ئیسرائیل شەهید بوونە.

راشیگەیاندووە کە 4600 کەسیش بریندار بوونە.

هەروەها ئاماری کوژراوانی ئیسرائیلی بەهۆی ئۆپراسیۆنی گەردەلوولی ئەقسا گەیشتووەتە 1200 کەس.

میدیاکانی ڕژێمی زایۆنی رایانگەیاندووە کە ژمارەی بریندارانی ئیسرائیلی تائێستا 2900 کەسی تێپەڕاندووە.

342/