٦ تشرینی یەکەم ٢٠٢٣ - ١٦:١٦
کاردانەوەی ئێران بە هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر کۆلێژی سەربازی حومسی سووریا

ئێران هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر کۆلێژی سەربازی حومسی سووریای ئیدانە کرد.

 ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ، وتی: هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر ڕێوڕەسمی کۆبوونەوەی دەرچوانی کۆلێژی سەربازی لە حومسی سووریا کە بووە هۆی شەهادەتی دەیان کەسی سەربازی و‌مەدەنی، بە توندی ئیدانە دەکەین.

کەنعانی وێڕای سەرەخۆشی بە دەوڵەت و گەلی سووریا ، هیوای زوو چاک بوونەوەی بۆ بریندارانی ئەم هێرشە خواست.

وتیشی: بەرپرسیارێتی ئەم رووداوە دڵتەزێنە لە ئەستۆی پشتیوانانی بیانی گرووپە تیرۆریستییەکانە.

342/