٥ تشرینی یەکەم ٢٠٢٣ - ٢٠:٤١
تورکیا 22 بارەگای پەکەکەی لە هەرێمی کوردستان کردە ئامانج

وەزارەتی بەرگری تورکیا رایگەیاند، لە بۆردومانەکانی ئەمشەوی هێزە ئاسمانییەکان 22ی بارەگای پەکەکە لە ناوچەکانی، گارە، مەتین، قەندیل، ئاسۆس کردوەتە ئامانج.

 وەزارەتی بەگری تورکیا لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لە کاتژمێر 7:00ی ئێوارەی چوارشەممە، چەند هێرشێکی ئاسمانیان لە ناوچەکانی چیای مەتینی قەزای ئامێدی، چیای گارە لە پارێزگای دهۆک، چیای قەندیل لە پارێزگای سلێمانی و چیای ئاسۆس لە دەڤەری مەرگە بۆردومانکران.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە هێرشە ئاسمانییەکاندا 22 بارەگای پەکەکە کە پێکهاتبوون لە ئەشکەوت، حەشارگە و کۆگا بۆردومانکران، هەروەها ژمارەیەک چەکدار کوژران.

هەر لەو بارەیەوە هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، بارەگای هێزە کوردییەکان و ژێرخانەکانیان لە سوریا و عێراق بەردەوام ئامانجی حکومەتی تورکیا دەبن، ئەمەش لە دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوو تەقینەوەیەک لە بەردەم باڵەخانەی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا رویدا.

342/