٢٣ ئەیلوول ٢٠٢٣ - ١٨:٥٠
حکومەتی هەرێمی کوردستان داهاتی نەوت و دەروازە سنوورییەکان ڕادەست ناکات

ئەندامێکی هاوپەیمانی فەتح باس لە پابەند نەبوونی هەولێر بە ڕێککەوتنی لەگەڵ بەغدا دەکات.

 مەحموود حەیانی بە ئاماژە بە ئەوەی کە حکومەتی هەرێم پابەندی بەڵێنەکانی خۆی لەسەر رادەست کردنی داهاتی نەوتی و دەروازە سنوورییەکان بە حکومەتی فیدراڵ نییە، وتی: قەیرانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەس بە کۆنترۆڵی بەغدا و وەزارەتی دارایی عێراق بەسەر کارەباری ئیداری فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەر دەبێت.

حەیانی وێڕای جەخت لەسەر زەروورەتی جێبەجێ کردنی دەستوور سەبارەت بە هاوکاری لەگەڵ حکومەتی هەرێم وتی: هەولێر ئێستاش درێژە دەداتە پێشێل کرانی مادەکانی دەستوور.

342/