٢٢ ئەیلوول ٢٠٢٣ - ١٨:٠٧
ژمارەی تووشبوانی کۆلێرا لە هەرێمی کوردستان زیاد دەکات

لەسەرەتای ئه‌م مانگه‌وه‌ تائێستا 221 حاڵەتی په‌تای کۆلێرا لەهەولێر تۆمارکراوە.

 د.دلۆڤان محەممەد بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر لەکۆنگره‌یه‌كی رۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد کە "تائێستا 221 حاڵەتی پەتای کۆلێرا لەشاری هەولێر تۆمارکراون".

وتیشى: "بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی پاراستنی تەندروستی هەولێر، گشت رێکارە تەندروستییەکان گیراونەتەبەر".

له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه‌ د. بێریڤان عەدنان بەڕێوەبەری پاراستنی تەندروستی هەولێر ئاشكرایكردوه‌، "20% حاڵەتەکان نیشانەیان هەیە، 80% حاڵەتەکان نیشانەیان نییە، هیچ حاڵەتێکی پۆزەتیڤ لەنێو منداڵاندا نەدۆزراوەتەوە تائێستا".

بڕیاروایه‌ هەفتەی داهاتوو کۆبونەوەیەکی باڵا لەپارێزگای هەولێر بۆ چارەسەرکردنی ئه‌م كێشه‌یه‌ ئەنجامبدرێت بۆ گرتنه‌به‌رى ڕێكارى نوێ.

342/