١٦ ئاب ٢٠٢٣ - ٢٢:٠٠
پرسی منداڵانی زیندانی داعشی مەترسییەکی گەورە بۆ سەر داهاتووی ناوچەکە و جیهانە

بەڕێوەبەری خۆسەر جارێکی دیکە داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد تا وێڕای لێپرسینەوەی ئەندامانی داعش، بۆ دۆزینەوەی ڕێگاچارەیەک بۆ پرسی منداڵانی بنەماڵە داعشییەکان یارمەتیدەریان بن.

 بەڕێوەبری خۆسەری کوردستانی سووری ابە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک جارێکی دیکە داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد تا لێپرسینەوە لە ئەندامانی داعش بکەن و بۆ دۆزینەوەی ڕێگایچارەیەک بۆ پرسی منداڵانی بنەماڵەی داعشییەکانیارمەتیدەریان بن.

بەڕێوەبەری خۆسەر لە بەیاننامەکەی خۆیدا داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد تا لە کردنەوەی ناوەندی پەروەردەیی بۆ منداڵانی بنەماڵەی داعشییەکان و بەشدار کردنی ئەو منداڵانە لە کۆمەڵگا لەگەڵیان هاوکاری بکەن.

342/