٣٠ تەمووز ٢٠٢٣ - ٢٢:٠٠
ئیسرائیل و ئەمریکا لە هەوڵدان ئاسایشی ئێران بشێوێنن

سەرۆکی پێشووی کۆمیسیۆنی نەتەوەیی مەجلیس دەڵێت: ئەمریکا و رژێمی زایۆنی دەیانەوێت ئاسایش و ئەمنیەتی وڵات تێکبدەن ئەگەرچی هەوڵیان بێ ئەنجام بووە

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلائەدین برووجێردی سەرۆکی پێشووی کۆمیسیۆنی نەتەوەیی مەجلیس وتی: جۆرێک لەبەر یەک هەڵوەشانەوە بە ڕژێمی زایۆنیەوە دیارە بۆیە نتانیاهۆ دەیەوێت رای گشتی ناوخۆیی لەسەر ئەم ڕژێمە لابدات.

عەلائەدین برووجێردی سەرۆکی پێشووی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی مەجلیس لە گفتوگۆ لەگەڵ مێهر بە ئاماژە بە تێکشکانی تیمە تیرۆریستییەکانی سەر بە رژێمی زایۆنی رایگەیاند: ئاشکرایە کە ئەمریکت و رژێمی زایۆنی وەک دوژمنی قەسەم خواردووی ئێران لە هیچ گورز وەشاندنێک لە ئەمنیەت و ئاسایشی ئێران درێخیان نییە.

برووجێردی جەختی کرد: ئەمریکا و رژێمی زایۆنی دەیانەوێت ئاسایش و ئەمنیەتی وڵات تێکبدەن ئەگەرچی هەوڵیان بێ ئەنجام بووە.

342/