٢٦ تەمووز ٢٠٢٣ - ١٥:٠٦
هێرشی پۆلیس بۆ سەر گەرەکێکی ماردین/ ئەندامێکی هەدەپە کوژرا

پۆلیسی تورکیا هێرشی کردە سەر گەرەکی نەسیبینی ماردین و ئەندامێکی هەدەپە کوژرا و ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک دەستبەسەر کران.

 هێزی پۆلیسی تورکیا پەلاماری گەرەکی نەسیبینی ماردینی دا و کەسێک کوژرا کە دەوترێت ئەندامی هەپەگە بووە.

پۆلیسی تورکیا هێرشی کردە سەر ماڵێک لە گەرەکی ساکاریا لە گەڕەکی قەشلا لە شاری نەسیبینی ماردین کە کەسێکی تێدا کوژرا.

هیچ ناونیشانێک نییە لەو‌کەسەی کە کوژراوە بەڵام دەوترێت ئەندامی هێزەکانی پاراستنی گەل هەپەگە باڵی سەربازی پەکەکە بووە.

342/