ئەو لێکۆڵەرە سێ سیناریۆی بۆ گۆڕینی دۆخی ئێستا لە سووریالەبەرچاو گرتووە کە دوو سیناریۆی ڕاستەوخۆ کوردەکان تێیدا ڕۆڵ دەگێڕن.
سیناریۆی یەکەم کە ڕێککەوتنی کورد و دیمەشقە و بە هاندانی ڕووسیا ئەنجام دەدرێت کە هەم وڵاتانی عەرەبی و هەم ئەمریکاش قبووڵی دەکەن. بەڵام دکتۆر خەیب پێی وایە کە ئەو ڕێککەوتنە هەرگیز ناکرێت چونکوو چەیندن ساڵە دانوستانەکان لە ئەو بارەوە هیچ ئەنجامێکیان نەبووە و دیمەشق ئامادە نییە هیچ خاڵیک بە کوردەکان بدات.
سیناریۆی دووهەم کە ڕێککەوتنی نێوان ئەردۆغان و بەشار ئەسەدە. بەڵام بە بڕوای ئەو لێکۆڵەرە ڕاستە کە ئەردۆغان پێش هەڵبژاردنەکان بانگەشەی ڕێککەوتن لە گەڵ بەشار ئەسەدی دەرکرد بەڵام ئێستا بە سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکان خۆ بێ نیاز بە ئەو ڕێککەوتنە دەبینێت و درێژە دەداتە سیاسەتی پێشووی خۆی لە ئەو وڵاتە.
سیناریۆی سێهەم کە ڕێککەوتنی نێوان کوردەکان و تیرۆریستەکانی سەر بە تورکیایە. هەرچەندە حەو کارناسەش ئەو سیناریۆیە بە باشترین ڕێگا دەزانێت بەڵام بە ئاماژە بە ئەو بابەتە کە ئەردۆگان ئامادەی پێدانی هیچ جۆرە خاڵیک بە کوردەکان نییە، بەئەنجام گەییشتنی ئەو سیناریۆیەشی دژوار وەسف کردووە.